بافڵ جەلال تاڵەبانی: کرێکاران رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان گێڕاوە

  2024-05-01  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " پیرۆزباییەکی گەرم لە کرێکارانی کوردستان دەکەم و هیوای سەلامەتی و ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازم".

دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان :

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە کرێکارانی کوردستان دەکەم و هیوای سەلامەتی و ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازم.

کرێکارانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەکردنی هەرێمی کوردستان گێڕاوە و پایەیەکی سەرەکیی کۆمەڵگەکەمانن بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر. ئێمە بە رێزەوە لە پێگە و هەوڵەکانیان دەڕوانین و دەستی ماندووبوونیان دەگووشین، هەروەها سڵاو بۆ رۆحی پاکی ئەو کرێکارانە دەنێرین کە لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەناوی کرێکاران و رەنجدەرانەوە گەشەی کرد، ئەو مێژووە پڕ لە سەروەری و قوربانیدانەی لەیادنەکردووە و خۆی بە بەشێک لەئێوەی سەربەرز دەزانێت. کارکردنیش بۆ بەدەستهێنانی ماف و باشترکردنی ژیان و گوزەرانتان بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


ڕیکلام