کەشناسی: شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە

  2024-05-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێت لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە: شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەوروبەرى، بەحرک، قوشتەپە، دارەتوو، کەوەرگۆسک و بەردەرەش) هەروەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر، قەزای کۆیە، تەق تەق، شوان، ئاکرێ، هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى بەلێزمە دەبێت تاوەکوو بەرەبەیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆ ناوچەکانى دیکەی هەرێمی کوردستان، باران و هەورەتریشقەى مامناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، دواتریش ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەکانى سۆران و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى، سەیدسادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری

پیرمام 29.0 ملم

سلێمانى 1.1 ملم

چەمچەماڵ 5.9 ملم

دهۆک 41.5 ملم

زاخۆ 0.6 ملم

شەقڵاوە 19.5 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 0.4 ملم

بامەرنێ 6.8 ملم

بارزان 2.0 ملم

بازیان 4.2 ملم

هەڵشۆ 17.4 ملم

خەبات 8.0 ملم

مەیدان 0.2 ملم

سۆران 0.8 ملم

پێنجوێن 0.6 ملم

سیدەکان 7.8 ملم

کەرکووک 27.0 ملم

 


ڕیکلام