دەنگدانی ئەندام پەڕلەمانەکانی یەکێتی نیشتمانی بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جێگریی دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێڕاق کاک فەرهاد ئەمین ئەترۆشی کارێکی زۆر باش و پێویست بوو،جێگای ڕێز و پێزانینە. لەبەرئەوەی کورد لە بەغدا پێویستی بە هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی پارتی و یەکێتییە.
ئەم دوو پارتە سیاسییە سەرەڕای جیاوازییان ئەرکی قورسیان لەسەر شانە بۆ پاراستنی هەرێم و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان.
هیوادارین کورد بە یەک کاندیدی یەکگرتوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێڕاق هەنگاو بنێت.ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی زۆر گرنگە لەم بارەیەوە. هەروەها هەر کەسێک ببێتە فەخامەتی سەرۆک کۆمار پێویستە هەموو لایەن سیاسییەکان ڕێز لە فەخامەتی بگرن بۆ ئەوەی پێگەی لە بەغدا بەهێز بێت.
پێم وایە خۆ کاندید کردنی کاک دکتۆر ڕێبوار کەریمیش دەبێت بە ڕۆحییەتی دیموکراسی وەربگیرێت و نەوەک بە لادان لە ڕەوتی کوردایەتی لێک بدرێتەوە، ئێمە هەر پێویستیمان بە یەک هەڵوێستی دەبێت لە پەڕلەمانی عێڕاق لەسەر پرسە گرنگەکان و مافی گەلی کوردستان، با هەموو دەرگاکان لەسەر یەک دانەخەین.
خودا گەلی کوردستان بپارێزێت