ڕاستییەکانی پشت ڕووداوەکەی دوورگەکەی ئیپستین
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی
06/02/2026
|
680 جار خوێندراوەتەوە
1_ ئەوەی تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە مشتێکە لە خەرمانی ئەو ملوێنەها وێنە و بەڵگەنامانەی کەڕووی ئاشکراکردنیان بۆ ڕای گشتی هەیە، بەدڵنیاییەوە بەڵگەنامەکان شتی زۆر مەترسیدارتر و دڕندانەتر و ئابڕوبەرتریان تێدایە کە ڕووی ڕای گشتییان نییە و ناکرێت بگوترێت.
2- کارەکتەری سەرەکی ئەم کارە قێزەونە دەزگای مۆسادی ئیسڕائیل و دەوڵەتی ئیسرائیلە و ئیپستین یەکێک بووە لەکارمەندەکانی ئەو دەزگایە و بەفەرمانی ئەوان ئەو کارەی کردوە، کەواتە ئەمە تیرۆری دەوڵەتە، کەچی هیچ کەس باسی دەوڵەتی ئیسرائیل و دەزگاکەی ناکات، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەگەر دەوڵەت یان ڕێکخراوێکی ئیسلامی لەپشت ئەو کارەوە بووایە ئەوە دەمێک بوو خرابوونە لیستی تیرۆرەوە و دوورنییە جەنگیان دژی دەوڵەتەکە بەرپا بکردایە.
3_ ئامانجی دەزگاکە لەم پرۆژە نامرۆڤانەیەی ڕاکێشان و تێوەگلاندنی خەڵکانی دەسەڵاتدار و خاوەن دەستمایە بووە لەو کارە ئابڕوبەرانە، تا دواتر کارەکانیان وەک کارتی فشار لەدژیان بەکاربهێننەوە، هەر بۆیە ورد و درشتی ئەوەی لەو دورگەیە ڕویداوە تۆمارکراوە و هەڵگیراوە.
4_ ئەمە کاری یەکێک لەکارمەندانی ئەودەزگا بەدناوەیە و یەکێکە لەپڕۆژەکانی، بەدڵنیاییەوە ئەو دەزگایە لە ئێستادا هەزارەها کارمەندی وا دڕندە و پرۆژەی قێزەونتری هەیە کە تا ئێستا لەکاردان و نەکەوتونەتە بەر دیدی میدیا و ڕای گشتی و ڕۆژئاوایش لێی بێدەنگە.
5- ئەو بەڵگەنامانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئەم دەزگا بەدناوە لەپێناو گەیشتنی بەئامانجەکانی هەموو ڕێگەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە دەگرێتە بەر، هەر لەدەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و ئەتککردنیان تادەگاتە سەربڕین و کوشتن و خوێن خواردنەوە و کوڵان و خواردنیان لە کاتێکدا ئەو منداڵانە هیچیان موسوڵمان و عەرەب و ئەندامی حەماس نەبوون، جا ئەمانە ئەگەر لەپێناو گەیشتن بەئامانجەکانیان ئاوا مامەڵە لەگەڵ منداڵ و دۆستەکانیان بکەن، دەبێت دوژمنەکانیان چاوەڕوانی چییان لێ بکەن.
6- ڕژێمی زایۆنی و سەرانی ئەو دەسەڵاتە هیچ کات ناکرێت متمانەیان پێ بکرێت و پشتیان پێ ببەسترێت؛ چونکە پلانی ئەوان لەم پرۆژەیەدا تێوەگلاندنی دۆستە نزیکەکان و هاوپەیمان و پشتیوانەکانیان بووە، کەتڕەمپ و ئیلۆن ماسک و بیل گەیتس و سەدانی ترن، ئیتر خەڵکی تر چۆن دەتوانێت پشتیان پێ ببەستێت و متمانەیان پێ بکات.
7- ئەوانەی لەو کارە نامرۆڤانەیەدا تێوەگلاون ئەوانەن کە وێنای شارستانییەتی ڕۆژئاوا دەکەن و وانەی مافی مرۆڤ و ژن و منداڵ بەئێمە دەڵێنەوە و ئێمە وەک سەرمەشقی ئازادی و دیموکراسی دەیانبینین و شەو ڕۆژ بەشان و باڵیاندا هەڵدەدەین.
8- زۆرێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ و منداڵ پارێز و ژنان لەسەر ئەم ڕووداوە بێدەنگن و هیچ بەلایدا ناچن و باسی ناکەن، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر لەدەوڵەتێکی بەناو موسوڵمانیش ئەو کارە بکرایە یان ڕێکخراوێکی ئیسلامی بیکردایە بەدڵنیاییەوە مێشکیان دەبردین و هەراسانیان دەکردین و هەزار جوێنی ناشرین وکوفر و بێدینیشیان دەکرد؛ بەڵام چونکە جولەکە کردویەتی شتێکی ئاساییە، کە ئەمە سیاسەتێکی دووفاقی و نادادوەرانەیە.
|