تاكەیی دواكەوتنی موچە بەهۆی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ؟

چۆمان محەمەد

رێكخەری ژووری یاسایی گۆڕان
  06/02/2026  |    403 جار خوێندراوەتەوە
دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بووەتە كێشەیەكی دووبارەبوونەوە، كە زۆرجار بەهۆی نەناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕاگەدەگەیەنرێت، بەتایبەت دوای رادەستكردنی نەوت بەكۆمپانیایی سۆمۆونەمانی كێشەی نەوت.
بەپێی رێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی عێراق،بەپێی بنەماكای یاسای ئیدارەی دارایی و بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ پرسی موچە،حكومەتی هەرێم پابەندە داهاتە ناوخۆیی و نەوتی رادەستی بغداد بكات. بەڵام تا ئێستا ڕێككەوتنێك لەسەر پێناسە و شێوازی رادەستكردنی ئەم داهاتانە نەبووە، كە ئەمەش بۆچوونی جیاواز لەنێوان هەردوو لایەن دروست كردووە...
لە دواین ڕێكەوتنی كاتیی نێوان هەردوو حكومەت، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەك چارەسەری كاتی دیاری كراوە بۆ ناردنی مانگانە تا دەرچوونی یاسای بودجەی نوێی عێراق. بەڵام ئەم ڕێكەوتنە نەبووە هۆی ڕێگری لە دواكەوتنی موچە، چونكە بێ‌متمانەی نێوان هەردوو حكومەت هێشتا بەردەوامە..
لە یەك لایەوە، حكومەتی هەرێم ناردنی ١٢٠ ملیار دینار بە دڵنیایی تەواو گرێداوەتەوە؛ و لە لایەی ترەوە، حكومەتی عێراق موچەی هەرێم وەك پشكێكی دووەم مامەڵەی لەگەڵ دەكات و تا تەواوبوونی موچەی فەرمانبەرانی خۆی، ناردنی موچەی هەرێم دوا دەخات. ئەم دۆخە موچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم خستووتە دوای موچەخۆرانی حكومەتی فیدراڵ كەوەك پلە دوو لێان بروانرێت وبۆتە دەروازەیەكی پێشبینی فەوتانی چەند موچەیەك بكرێت..
چارەسەرەكانی پێشنیاركراو
بۆ دەرچوون لەم دۆخە و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی دواكەوتنی موچە تاكاتی پەسەندكردنی یاسای بودجە، دوو ڕێگای سەرەكی وەك چارەسەر:
 1_ئامادەكردن و ناردنی بڕی ١٢٠ ملیار دینار بێ دواكەوتن، پێش دەستپێكردنی دابەشكردنی موچە لەلایەن حكومەتی عێراق
ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی لابردنی هەموو بیانوكان و ناچاركردنی حكومەتی فیدراڵ بە مامەڵەكردنی یەكسان لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێم وبرینی بەهانەی حكومەتی عێراقە..
 2_ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی مقاصە واتە دابڕینی بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە كۆی موچە و ناردنی موچە بێ دواكەوتن بۆ هەرێم، تا دەرچوونی یاسای بودجەی نوێ. ئەم ڕێگایە لە راپۆرتە فەرمییەكانی ئەنجومەنی شورای عێراقدا وەك چارەسەرێكی ڕێگەپێدراو ئاماژەی پێدراوە..
هیچ گومانێكم لە وەنیە حكومەتی عێراقیش ئەم پرسەیان كردۆتە سیاسی وباكیان بە ژیانی فەرمانبەران نیە،لەبری سزدانی لایەنی كەمتەرخەم دێن سزایی موچەخۆران وخانەنشینان دەدەن..
زیاتر