بەپێی داتای ٢٠٢٤، خورمەڵە ٤٢.٠٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە و داهاتی گشتیی ١.٣٨٨ $ ملیار بووە.
لەوە ٢٠٨.٢٩٦ $ ملیۆن پشکی کۆمپانیاکان بووە؛ واتە:
٤.٩٥ $ بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەم ٤.٩٥ دۆلارە «پشکی کۆمپانیا»یە، واتە تێچووی کارکردن و قازانجی کۆمپانیا پێکەوە.، کە کەمترە لە ٥ دۆلار.
بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم ١٦ $ بۆ هەر بەرمیلێک، لەبەر ئەوەی لە عێراق بە ٤ دۆلارە ئەوان بە ٤٥٠ دیناری دەدەن، ئێمە ناتوانین بیکەین بە ٤٥٠ دینار .
ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتە لە کێڵگەی خورمەڵە دابین دەکرێت بۆ هەردوو پاڵاوگەی لانازو کار، دەرهێنان و قازانج کەمتر بووە لە ٥ دۆلار .
ڕاستە لە کێڵگەکانی تر دەگاتە ١٦ دۆلار بەڵام لە خورمەڵە وانییە