دۆخی سوریا و گریمانەکانی ئەو دۆخەی ئێستا

عەبدالستار مەجید

پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەری
  07/12/2024  |    15 جار خوێندراوەتەوە
تادێت سوپای رژێمی ئەسەد لەبەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و بەدیاریکراویش "جەبهەی تەحریری شام" تێکدەشکێ و سەرباز و ئەفسەرەکانی هەڵدێن
ئەمەی ئێستا لە سوریا روودەدات، درێژکراوەی ئەو شەڕ و ئالۆزییانەی ناوچەکە و بەدیاریکراویش ئۆکرانیایە .
ئەمەی هەیە، شەڕی وەکالەتی ئەمریکا و ڕوسیایە، هێشتا ئەو دوو وڵاتە جەنگە ڕاستەوخۆکەیان دەستپێنەکردووە و ئەو ئەگەر ماوەتەوە سەرئەوەی تا چەند لە دانوستانەکانی نێوانیان لەسەر ئۆکرانیا و داواکارییەکانی ڕوسیا، دەگەنە ڕێککەوتن
پێدەچێت پریشکی ئەو ئاگرە بگاتە عێراقیش، ئەگەر سەرکردە سیاسییەکانی ژیر نەبن و بەر بە میلیشیا و سەرڕۆکان نەگرن کە دەیانەوێت بە خۆهەڵقورتاندن لەو شەڕە، عێراق پەلکێشی شەڕ و وێرانکاریی بکەن و کوردیش دەبێ لە هەموان وریاتر و دوربینتر مامەڵە بکا و بە قسە و دروشمی بریقەداری هیچ وڵاتێک هەڵنەخەڵەتێ و ئەو نیمچە قەوارانەی کە هەن لە دەستی نەدا چونکە جەنگ و پلانەکە زۆر لە توانای ئێمە گەورەترە!
هیوادارم گەلانی مسوڵمان و ستەمدیدەی ناوچەکە بگەنە ئامانجی خۆیان و ڕزگاریان ببێ لەم رژێمە خوێنڕێژ و تاوانبارانەی کە دەیان ساڵە بە دەستلەپشدانی خۆرئا و لەسەرو هەموشیانەوە ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیی، گەلەکانی خۆیان دەچەوسێننەوە .
زیاتر