هەرێمی کوردستان لە ساڵی (٢٠٢٤) زیاتر لە (١٥ ترلیۆن) دینار داهاتی هەبووە، بەبێ داهاتی نەوت، تەنها داهاتی ناوخۆو ئەوەی لە بەغداوە هاتووە، چۆن بەشی مووچەی مانگی (١٢) پارەیان نییە؟
خۆیان شانازی دەکەن بە ساڵی (٢٠٢٢)ەوە کە (١٢) مووچەیان داوە، کەچی لەو ساڵەدا بە نەوتی فرۆشراوی بۆری و داهاتی ناوخۆوە تێکڕای داهاتی هەرێم (١٢ ترلیۆن) دینار بووە، کە سێ ترلیۆن کەمترە لە داهاتیان لەساڵی (٢٠٢٤)!
باشترە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە قسەی لاوەکی خۆی لە بەرپرسیارێتی بەرانبەر خەڵکی کوردستان نەدزێتەوەو بۆ خەڵکی کوردستانی ڕوون بکاتەوە ئەم پارە زەبەلاحەتان چی لێکرد؟ چۆن بە (١٥ ترلیۆن) دینار دوانزە مووچە دابەش ناکرێت؟ بۆ ئەبێت هەمیشە خەڵک باجی سیاسەتی چەوت و ناشەفافییەتی ئێوە بدات؟