بەوەشەوە ناوەستن، زۆر بەبێ ئەدەبی و بێ ویژدانانە، لەڕێگەی پەیجە سێبەرەکانیانەوە، کەبەقوتی خەڵک بەڕێوە دەبرێن دەستان داوەتە هەڵمەتێک بۆ ناشیرینکردنی داوا ڕەواکانیان!.
وە پەلاماری مامۆستایانی مان گرتوو دەدەن و سوکایەتی بەشکۆ کەرامەت و خزمەتی بێوەنەیان دەکەن،
ئەم پۆلە لە مامۆستای ماندو وە خزمەتکار و دڵسۆز بە پرۆسەی پەروەردە و خوێندن و داکۆکیکار لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، زیاتر هیچی تریان ناوێت ، جگە لەداواکردنی مافی ڕەوایان، کەحەقێکەو لەپای خزمەتیان، خێرێک نیە و ئێوە لەگیرفانی خۆتان دەریبکەن، ئەی باشە سوکایەتی و هێرشکردنە سەریان لەپای چی؟
لەجیاتی ئەوەی، خەمێک لەچینی موچەخۆرو فەرمانبەر و مامۆستایان بخۆن، لەو قەیرانەی کەخۆتان دروستانکردوە ڕزگاریان بکەن، دێن و دەڵێن ئەمانە جاشن و قەوارەی هەرێم دەخەنە مەترسیەوە.
ئەگەر ڕاستگۆن و پێتان وایە، ئەو مامۆستا خەمخۆر و بەڕێزانە، دەیانەوێت هەرێم تەسلیم بکەن، وەئیرادەی ئەم ھەرێمە بشکێنن، بڕۆن خەمێکی بودجە و نەوت و موچەی خانە نیشن و پێشمەرگەی دێرین و سنوری کوردستان بخۆن، کە هەر ڕۆژە و بەدەست وڵاتێکەوە بوە بە فیلم، بە پێچەوانەوە ئەوەی کە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست ئەکات خودی خۆتانن.