له دوای ده‌ركردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی ژماره 224 و یه‌كخراوه‌كه‌ی 269/ فیدراڵی/ 2024 له رێكه‌وتی 21/2/2024، تایبه‌ت به‌دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی خستنه ئه‌ستۆی پابه‌ندییه‌وه له‌سه‌ر شانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسێك و زاراوه‌یه‌ك زۆرترین به‌كارهێنانی تۆماركرد، له ناوه‌نده جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تایبه‌ت مووچەخۆران و به‌شێك له پارته سیاسییه‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه، ئه‌ویش بریتیی بوو له چەمکی ته‌وتین، كورداندنی چەمکەکە و چۆنێتیی جێبه‌جێكردنی دابه‌شبوونێكی سیاسیی و حزبی و كه‌سیی دروستكرد، به‌جۆرێك بۆ به‌كوردیكردنی وشه‌كه، چه‌ندین جۆر چەمکی كوردی خرانه‌ڕوو له‌وانه (به‌نیشتمانیكردن، به‌بانكیكردن، بنهجێكردن، به‌جێكردن.. تد)، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و چەمکە كوردییانه جێگه‌ی وشه عه‌ره‌بییه‌كه‌یان نه‌گرته‌وه به‌ته‌واوه‌تی.
چۆنێتی و شێوازی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌كه
هه‌رچی چۆنێتی و شێوازی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌یه، ئه‌وا هه‌موو شاهیدی ئه‌وه‌ن، دژبه‌رییه‌كی زۆر دروست بوو، له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، لە نێوان به‌ره‌یه‌ك کە ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تیی خۆی به‌كاردەهێنێت بۆ جێگیركردنی مووچەكان له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) و به‌ره‌یه‌ك كه زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان پاڵپشتی لێده‌كه‌ن، کە بریتییه له‌و به‌ره‌یه‌ی داوا ده‌كه‌ن له‌نێوان پرۆسه‌ی (ته‌وتین) و (هه‌ژماری من)دا، ناوه‌ڕۆكی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی جێبه‌جێبكرێت، كه تێیدا هاتووه: ״پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هه‌رێم له بانكه حكومییه فیدراڵییه‌كان ده‌بێت״.
شاراوه نییه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی گه‌وره و خاوه‌ن سه‌نگی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم و عیراق، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پاڵپشتیی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره خسته‌ڕوو، له‌پێناوی زامنكردنی مافی ته‌واوی مووچەخۆرانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی بژێوی فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆرانی دیكه، له هه‌ر كێشه و بێشهیهكی سیاسی و دارایی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم.
جیاكردنه‌وه‌ی دۆسیێی مووچەخۆران
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تا ئاستی تۆماركردنی داوای یاسایی و نوێنه‌رانی دیكه‌ی یه‌كێتیش له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی، چه‌ندین هه‌نگاوی به‌رچاویان هه‌ڵگرتووه له‌پێناوی جیاكردنه‌وه‌ی دۆسێی مووچەخۆران له‌هه‌ر دۆسێیه‌كی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.
له دواهه‌مین هه‌نگاودا دادگای باڵای فیدراڵی پێداگریی له پرۆسه‌كه كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ده‌ركردنی نووسراوی روونكاریی له رێكه‌وتی 3/7/2024 له وه‌ڵامی نووسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كۆتا رسته‌ی وه‌ڵامنامه‌كه‌دا، تێڕوانینێكی خستۆته‌ڕوو كه ده‌ڵێت: (دیاریكردنی بانكه‌كه به‌جێده‌هێڵرێت بۆ بژارده‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه و ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له حكومه‌تی فیدراڵی و لایه‌نه فه‌رمییه فیدراڵییه‌كانی كۆماری عیراق)، واته دادگاكه پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی مووچەكانی به مه‌رج وه‌رگرتووه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی بانكه‌كانی فراوانتر كردووه، به واتایه‌كی دیكه، پڕۆسه‌كه‌ی به پابه‌ندكار داناوه، ئەگەرچی هه‌ڵبژاردنی بانكه‌كانی وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه وێنا كردووه.
به‌پێی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه، چیتر ناتوانرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ژماری من-دا بكرێت، وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی ناچاری و زۆرەملێ، به‌ڵكو ده‌بێت پڕۆسه‌كه پڕۆسه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بێت، فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆرانی هه‌رێم سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بانكێك به حكومی و ناحكومییه‌وه (مۆڵه‌تداره‌كان)، وه‌ك له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیدا هاتووه و دادگاكه‌ش راڤه‌ی بۆ كردووه له‌و وه‌ڵامنامه راڤهكارییهی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی ناردۆته‌وه