گەشبینییەکەی من و ترەمپ

  30/09/2025  |    385 جار خوێندراوەتەوە
لە رووی هیچ شتێکەوە (دنیەوی) ناکرێت خۆت لەگەڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەراورد بکەیت، بەڵام لە یەک خاڵدا ئاسایی وەریبگرن، دەمەوێت خۆم بەراورد بکەم.
من هەمیشە گەشبینم لە ناخۆشترین ساتەکانیشدا، بەڵام دەبێت بنەما هەبێت بۆ هەر دۆخێک تا گەشبین بم.
ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەک گفتوگۆمان بوو، رەشبینییان هەبوو بەوەی دۆخی خەڵک لە دوای تەڕکردنی بۆری نەوتەکە، باش ببێت، تەنانەت باسیان لەوە دەکرد، کە رەنگە فەرمانبەر و موچەخۆر ئەوپەڕی سێ موچە دەبینن تا کۆتایی ئەمساڵ.
منیش بەو گەشبینییەوە گرەوێکم کرد لەگەڵ یەکێکیان، وتم مانگی ١١ و ١٢ موچەکانیان دێت، بەرمەبنای ئەو دۆخە نوێیەی لەنێوان کوردستان و عیراق هاتووەتەئاراوە، بە نەقیزەی ئەمریکا، بە دیاریکراوی بە ئەمری ئیدارەکەی ترەمپ.
رەنگە ئەمجارە گەشبینییەکە دۆڕاندنی دوو شیش کەبابی بە دواوە بێت، بەڵام رەنگە من قۆزییەکەی مەتعەم سالار بخۆم.
ئینجا گەشبینییەکەی ترەمپ
ئەمشەو لە پرێس کۆنفرانسەکەی لەگەڵ نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، گەشبینییەکی سەیری هەبوو بەوەی رەنگە لەئایندەدا ئێران تێکەڵ بە رێککەوتننامەی ئیبراهیمی ببێت!! واتە پەیوەندیی ئاسایی لەگەڵ ئیسرائیل دابمەزرێنێت.
هەی لەوە، ئێران و لە ئایندە و ئەگەری داخڵبونی بە رێککەوتننامەی ئەبراهام (ئیبراهیمی) !! تۆزێک لە گرەوە پڕگەشبینییەکەی من دەچێت.
بەس ئەوەندەی بزانم، ترەمپ لە خۆیەوە قسەی وا ناکات.
بەڵام نازانم مەبەستی لە کام ئێرانە؟ وە کام سەردەمی ئێران!!!
زیاتر