فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی (inSemani)


(ئین سلێمانی) پلاتفۆرمێکی تایبەتە بە فێستیڤاڵ، بۆنە و چالاکییەکانی سلێمانی. ئامانجی پلاتفۆرمەکە زیندووکردنەوەی خۆشی و کامەرانییە لەنێو دڵی خەڵکەکەیدا.

لە یەکەمین پرۆژە و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا (inSlemani) بەشێوەیەکی قازانجنەویستانە، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی ساز دەکات.

(ئین سلێمانی) دەیەوێت سلێمانیش لە کەشێکی جیاواز و تایبەتدا لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا، ئاهەنگی هاتنی ساڵی نوێ بگێڕێت و خەڵکەکەی بە ئومێدەوە بەرەو داهاتوو هەنگاوبنێن.
ئێمە دەمانەوێت سلێمانی وەک هەمیشە پێشەنگی کەلتوور، نوێگەری و داهێنان بێت. هەنگاوەکانمان بۆ چوونە نێو ساڵی نوێوە جیاواز و شادیبەخش دەبن. 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ساڵی نوێ بەمشێوەیە دەبن:
_ رازاندنەوەی تەواوی شاڕێی سالم، چەند شوێنێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و سەر پرد و ئەندەرپاسەکان.

_ کۆنسێرتی مۆسیقا: 2 کۆنسێرتی گەورە لە شەوانی 30 و31ی بە بەشداری چەندین هونەرمەندی گەورە، گرووپی هەڵپەڕکێ و چەند باندێکی مۆسیقای شەقام بەڕێوەدەچێت.

_ مارکێتی ئین سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە 60 خاوەنکاری ناوخۆیی و 40 خواردەمەنی جیاواز دەکرێتەوە و کاڵا و خواردنەکانیان نمایش دەکەن و دەفرۆشن.

_ گەیم زۆن(یاریی شەقام): تۆپ، یاریی بەخت، نیشانەشکاندن، تاقیکردنەوەی هێز، تەڕدەستی، سێرک، یاریی ئاگرین و چەندین یاری دیکە.

_ چالاکی بۆ منداڵان: باڵۆن، فەیسپەینتین (وێنەکێشانی سەر رووخسار)، یاری و دیاری بابە نوئێل، سپایدەرمان، باتمان و هتد…

فێستیڤاڵەکە جگەلەوەی پێشوازییە لە ساڵی نوێ و بڵاوکردنەوەی دڵخۆشییە لە دڵی خەڵکدا، چەندین هەلی کاری بۆ گەنجانی شارەکە رەخساندووە و یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ خاوەنکارە بچووکەکان تاوەکو بتوانن زۆرترین کاڵا بفرۆشن و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان. هەروەها فێستیڤاڵەکە هاندەرێکی گەورەیە لە هێنانی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی و بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

هیوادارین خەڵکی سلێمانی و هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەم فێستیڤاڵە گەورەیەدا لەگەڵمانبن و پێکەوە دوایین ساتەکانی ساڵی 2022 بەخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرین و بەهیواوە پێشوازی لە ساڵی 2023 بکەین.