بەسێ هۆزات: ئامادەین بچینەوە تورکیا

  23   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن کوردستان 'كەجەكە' ڕایگەیاند، ئامادەن بچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا بکەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت. دەشڵێت، "بەبێ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوەی پەكەكە، پڕۆسەكە سەركەوتو نابێت".

بەسێ هۆزات بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، پێویستە تورکیا مافی بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراسیمان پێبدات. ئەگەر تورکیا هەنگاوی کرداری بنێت، یاسا دەربکات و چاکسازیی یاسایی ریشەیی بکات، دەچینەوە تورکیا و بەشداری لە سیاسەتدا دەکەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەن بچینەوە تورکیا بۆ ئەوەی سیاسەتی دیموکراسی بکەن و درێژە بە تێکۆشانیان لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا بدەن، بەڵام بەبێ گەرەنتی یاسایی و دەستوری، گەڕانەوەیان ئەستەم دەبێت.

باسی لەوەشكرد، "ئەگەر رێککەوتنی یاسایی و دەستوری نەبێت، یان زیندانی دەکرێین یان دەکوژرێین. دەبێت گەرەنتی گەڕانەوەی گەریلاکانی پەکەکە بۆ تورکیا بکرێت".


ڕیکلام