ئەمڕۆ سەرۆککۆمار و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە و تاوتوێی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم دەکەن.
بڕیارە ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەدا دەخرێنە بەرباس و تیشک دەخرێتە سەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی.