یەکێتی بۆ کەمکردنەوە هاوردەکردنی شمەکی خراپ کارگەیەکی شیرەمەنی دەهێنێتە سلێمانی

  2024-05-04  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەبەستی هێنانی دەستی کاری بیانی و ئیماراتی سەردانی شاری دوبەی دەکەن.

هەریەکە لە بەرپرسی سەرچاوە داراییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوڕی شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گەشتوونەتە شاری دوبەی.

ئامانج لە سەردانەکەی وەفدەکەی یەکێتی، سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی وەبەرهێنەرانی ناوچەکە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین. هەردوو ناوبراو چەند گرێبەستێکیان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی بیانی ئەنجامداوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان.


بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ژیان، وەفدەکەی یەکێتی چەندین گرێبەستیان لەگەڵ گەورە کۆمپانیای alokozayـی ئیماڕاتی کردووە کە خاوەندارێتی چەندین کارگەی گەورە دەکات لە بوارەکانی خواردەمەنی و شیرنەمەنیدا.


ڕیکلام