زیاتر لە 465 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی هەڵەبجە تەرخانکرا

  2024-05-06  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگاسازی تەرخانکرا

بەپێی فەرمانێکی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 465 ملیۆن و795 هەزار دینار بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگاسازی.

بەپێی ئەو گوژمەیەیی وەزارەتی شارەوانی دیاریکردوە، لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوکنی شارەوانی لە سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەکانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاسازی لە گەڕەکی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەکەم لە سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.


ڕیکلام