ڕۆژانە خواردنی کوپێک شیر کاریگەری سەرسوڕهێنەری هەیە

27/05/2021
فۆتۆ: 

توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرایان کردووە ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک شیر مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.

دەستەیەک لە توێژەران ڕایانگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە شیر دەخۆنەوە  دوورن لە بەرزبووەنەوەی ئاستى کۆلیسترۆڵ و چەوری خوێن و دەمارەکانیان هەرگیز مەترسی گیرانیان نییە.

توێژەران کە توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی و بەریتانی کردووە  گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی شیر  و سەرجەم پێکهاتەکانی سپیایی سروشتى سودێکی سەرسوڕهێنەری بۆ تەندروستى مرۆڤ هەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی شیریان خواردووەتەوە  سیستمی بەرگریان بەهێزتربووە لەوانەی کەشیریان نەخواردووە.