نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٥ دۆلار و ٤١ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە .
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٧٥ سەنت .
رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە .
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
|