بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی تورکیای هەژاند

25/07/2023
فۆتۆ: 

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٥.٥ پلەی رێختەر شاری ئەدەنەی باشووری تورکیا هەژاند.

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر ٠٨:٤٤ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تەممووزی ٢٠٢٣، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٥ پلەی رێختەر لە شارۆچکەی کۆزان-ی سەر بە پارێزگای ئادانا تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئافاددا ئەوەش خراوەتەڕوو، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆزانی سەر بە پارێزگای ئەدەنە بووە و بە قووڵایی ١١.٢٧ کیلۆمەتر لە ژێر توێکلی زەویدا روویداوە.

تا ئێستا سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا – ئافاد و حکومەتی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکان لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەخستووەتەڕوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی لە ٦ی شوباتی ئەمساڵ لە تورکیا و سووریا روویاندا پاشەلەرزەکان بەردەوامن.