داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت خۆیان بکوتن

04/10/2023
فۆتۆ: 

تەندروستی دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزیی خۆیان بکوتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ بنکەکانی تەندروستی دابین کراوە.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.