یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە.
ژیان:
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا لیژنەکانی هەردوو لا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە، بەڵام تائێستا کات و شوێنی کۆبونەوەکە دیاری نەکراوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
|