بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم

03/01/2024
فۆتۆ: 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکانی شاری کرمان دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەرکی ھەموولایەکە بە یەکگرتووییەوە ھەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەکبخەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکات و پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆیان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری قوربانییەکان دەکات.

ھەروەھا جەخت لەوەدەکاتەوە، ‏‎ئەرکی ھەموولایەکە بە یەکگرتووییەوە ھەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەکبخەن و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.

‏‎ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.