داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیكەی 12 ملیار دینارە

02/02/2024
فۆتۆ: 

داهاتی ئەم هەفتەیەیی سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە، کە بەگوێرەی داتایی ماڵپەری شەفافییەت داهاتی هەفتەیەکی سنوری سلێمانی ١٢ ملیار دینار بووە

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەک، لە رۆژی ٢٧-١-٢٠٢٤ تا ٢-٢-٢٠٢٤، بڕی ١١ ملیار و ٧١٨ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٢٧٥ دینار بووە.

دەشڵێت،  لەو بڕەش ١١ ملیار و ٢٨ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار و ٢٧٥ دیناری واتە ٩٤% نەختینەیە و هەروەها ٦٨٩ ملیۆن و ٩٠١ هەزار دینار بەشێوەی چەکە واتە ٦% و مقاسەش سفرە.