گومان لە تێکچوونی یادەوەری بایدن دەکرێت

10/02/2024
فۆتۆ: 

دوای تێکەڵکردنی وشە و هەڵەی زمانەوانی و گێڕانەوەی چەند شتێک کە ڕووینەدابوو، گومان دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا یادەوەری تێکچووبێت.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی ئایا پیری و لاوازی یادەوەریی بەسەر بایدندا زاڵ بووە یاخود هێشتا نا، پزیشکەکانیش دەیانەوێت بزانن سەرۆکی ئەمریکا توشی بیرچوونەوە بووە یاخود نا.
 
دوای هەفتەیەک لە لێدوانی "سەیر و هەڵەی زمانەوانی"، جگە لە راپۆرتێکی وەزارەتی داد کە پرسیاری جددی لەبارەی تەندروستییەوە وروژاند، بەشی پزیشکی کەوتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی شیکاری بکات کە بایدن لەڕوی تەندروستی و مەعریفییەوە لە چ دۆخێکدایە بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکەکان داوایان لە بایدن کردووە کەپشکنینی مەعریفی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە شایستەی بەردەوامییە لە خزمەتکردن یاخود نا .