ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە زاخۆ دەستپێدەکات

26/02/2024
فۆتۆ: 

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند: دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزەی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری پەروەردەی زاخۆ دەستپێدەکات.

عەلی رەوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی دووشەممە ٢٦-٢-٢٠٢٤، لە زاخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی یانزەی ساڵی رابردوو بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا.

دەشڵێت: لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شایستە داراییەکانی مانگی ١١ی ساڵی رابردوو بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری پەروەردەی دهۆک دابەش دەکرێت، تا ئێستا تەنها پەروەردەی بەردەڕەش و ئاکرێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان دابەشکردووە.