وەزارەتی کشتوکاڵ: باجی گومرگ لەسەر گۆشتی سور بەڕێژەی ٥٠% کەمدەکرێتەوە

27/02/2024
فۆتۆ: 

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وزاری ڕەزامەندە بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی گۆشتی سوور بەڕێژەی ٥٠% بۆ ماوەی ساڵێک.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابوری لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەیدا رەزامەندیدا لەسەر داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە لەلایەن "عەباس جەبر مالکی" وەزیری کشتوکاڵەوە پێشکەشکرابوو، تێیدا داواکراوە باجی گومرگی لەسەر هاوردەی گۆشتی سور بەڕێژەی ٥٠% و بۆ ماوەی ساڵێک کەمبکرێتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاندووە، چەند رێکارێکی دیکەیان بۆ چارەسەری بەرزی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی ناوخۆ گرتووەتەبەر، وەک هاندان بۆ وەبەرهێنان لە سامانی ئاژەڵ و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لەنێوان پارێزگاکان و ئاسانکاری هاوردەکردن.