داهاتی ئەم هەفتەیەیی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینارە

01/03/2024
فۆتۆ: 

لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو داهات زیادیکردوە و گەیشتوەتە زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار


ماڵپەڕی شەفافیەت کە چاودێری و ڕێکخستنی داهاتەکان دەکات، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، واتە لە ٢٤ی شوبات تا ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە کە بریتیبووە لە ٢٠ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن و ٩٠٦ هەزار دینار.

بەپێی ماڵپەڕەکە، ١٩ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دیناری نەختینە بووە و یەک ملیار و ١٧٩ ملیۆن و ٩٢٥ هەزار دیناریشی بەشێوەی چەک بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە،  داهاتەکە بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی بە بڕی چوار ملیار دینار زیادیکردووە، واتە لەسەدا ٢٨ و پۆینت ٦٣.