سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێم ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى هاوپێچ له‌نێو لینكه‌كان پڕبکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ، ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکەین کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدیان وەرگرتووە، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەدەست نەچێت.
بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارووە بکەن:
https://submit2-2024.iraqi-fpsc.gov.iq/...
تێبینى: بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتی عێراقى بکەن:
https://iraqi-fpsc.gov.iq/
|