ئەمڕۆ چەند وەزارەتێکی تر مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن

31/03/2024
فۆتۆ: 

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەنها لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و پلاندانان دابەشدەکرێت.