لیستی مووچەی مانگی ئازار بەبێ پلە بەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا کراوە

01/04/2024
فۆتۆ: 

لە ئەمڕۆوە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ دەکرێت کە بەبێ پلە بەزکردنەوە رەوانەی بەغداد کرابوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ پلە بەرزکردنەوە رەوانەی بەغدا کراوە و لیستی موچەی هێزە ئەمنییەکان بەکۆد رەوانە کراوە، لە ئێستاشدا دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی لە لیستەکەدا دەکات و ئەو پڕۆسەیە  چەند رۆژێک دەخایەنێت .

وتیشی، هەروەها ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی فەمانبەران بە پلە بەرزکردنەوە تەواو بکرێت و دواتر رەوانەی بەغداد بکرێت، چونکە تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی فەرمانبەران بە پلە بەزرکردنەوە تەواو نەکراوە.