ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە و چەند شوێنێکی تر مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن

03/04/2024
فۆتۆ: 

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگە و چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ مووچەی مانگی شوباتی (سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش)، دابەشدەکرێت.  

هەر بەپێی لیستەکە، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی (هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی ٧٠ و  ٨٠ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگاکان و سەرۆکایەتیی هەرێم) دابەشدەکرێت.

بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی بێت و وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ڕەوانە کردووە.