بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خاتوو ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ئاڕاستەكردنی وڵات بەرەو سەقامگیری.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەوە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكە كە ئاشتی و ئاوەدانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ببێتە مایەی ئارامیی سیاسی، بەرەوپێشچوون و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان.
|