ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

21/04/2024
فۆتۆ: 

دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی سکاڵایەک دەکات لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپی ئاوارەکان.

لە خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ بۆ یەکلایکردنەوەی سکاڵایەک دادگاکە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن " ئیڤان فایەق " وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆماری کردووە. 

سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا داوایکردووە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانە ئاوارەکان و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانیان، هەروەها داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەکان لە کاتی خۆیدا ئەوەش بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا دراوە.