داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینار بووە
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 73% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 12%داهاتەکە مقاصەیە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
|