راوێژکارێکی سودانی: داوامان لێکراوە گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڵبوەشێنینەوە
راوێژکارێکی سودانی ئاشکرای دەکات کە داوایان لێکراوە بەزوترین کات گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هەڵبوەشێننەوە
ئیبراهیم سمێدەعی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزوێنیدا ئاشکرای دەکات و دەڵێت: پێویستە لەسەر گروپە چەکدارەکان خۆرسکانە دەستپێشخەری بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆیان و تێکەڵبون بە دۆخی سیاسی.
ئاماژەی بەوەشداوە: چەند جارێک داوایان لێکراوە گروپە چەکدارەکانی عێراق هەڵبوەشێنیەوە، ئەگەر ئەمجار ئەوە نەکەین، بەداخەوە بەشێوازێکی تر بەسەرماندا دەسەپێنرێت و بەدڵنیایی لەڕێی هێزەوە ئەو کارە دەکەن و دەیانکەنە ئامانج.
سمێدەعی باسی لەوەشکردوە کە، لێکگەیشتنی سیاسی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان پێیناوەتە قۆناغێکی پێشکەوتووەو جۆرێک لە وەڵامدانەوەیان هەیە، بەڵام ئەوەی داواکراوە هەڵوەشانەوەیە.
|