بنیامین ناتانیاهۆ: ئامانجێکمان لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا بۆردوومان کرد

02/05/2025
فۆتۆ: 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق، ئەوەش لەپێناو پاراستنی کەمینەی درووزەکان لە سووریا.

ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند "درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێرشێکی ئاسمانیمان کردە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکاتی لە دیمەشق."

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سووریا، ڕێگە نادەین بەهیچ شێوەیەک، هێزەکانی سووریا لە باشووری دیمەشق جێگیرببن و مەترسی بۆ سەر درووزەکان دروست بکەن.

 

هەروەها، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکان هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی دەوروبەری کۆشکی ئەحمەد حسێن شەرع، لە دیمەشق".