میدیای فەرمی یه‌كێتی: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی چوار دابه‌شده‌كرێت
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی رایگه‌یاند كه وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌واو بووه و هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی میدیای فەرمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه "پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا دوای ناردنی ته‌مویلی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات".
میدیای فەرمی یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت، "وردبینی له لیستی مووچه‌ی مانگی نیسان ته‌واو بووه، ته‌نیا واژۆی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ماوه".
باسی له‌وه‌شكردووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی كرێكاران بووه و پشووی فەرمی بووه، واژۆکردنەکە بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه.
راشیگه‌یاند كه "بڕیاره چواری ئایار ته‌یف سامی واژۆ له‌سه‌ر لیسته‌كه بكات و به‌غدا ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت و له‌گه‌ڵ ناردنی پاره ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت".
|