بنیامین نەتەنیاهۆ: وەڵامی حووسییەکان و ئێرانیش دەدەنەوە

04/05/2025
فۆتۆ: 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی حوسییەکان دەکات، دەڵێت وەڵامی حوسییەکان و ئێرانیش دەدەنەوە کە سەرچاوەی تیرۆرن.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، "هێرشی حووسییەکان لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت، ئیسرائیل لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی خۆی، وەڵامی حووسییەکان دەداتەوە".

پێشتریش بنیامین نەتەنیاهۆ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا راگەیاند، "توانیمان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕین، هەنیەو سینوارو نەسڕوڵامان لەناوبرد، رژێمی سوریامان روخاند، چونكە بازنەی بەیەك گەیاندنی تاران بوو بە حزبوڵای لوبنان".