پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەیدا

12/05/2025
فۆتۆ: 

پەكەكە ئەنجامی كۆنگرەی 12 ی ئاشكراكرد و رایگەیاند:"تێكۆشانی چەكداری و كاركردن بەناوی پەكەكە كۆتایی پێهێندرا".

بەوتەی پەكەكە كۆنگرەكە بەهۆكاری ئەمنیی لە دوو شوێنی جیاواز بەڕێوەچووە و 232 كەس بەشدارییان كردووە و كاركردن و خەباتی چەكداری بەناوی پەكەكە كۆتایی هاتووە و دەڵێت "ئەرکی مێژووییمان کۆتایی هات"