نێچيرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوى عێراقدایە
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕافع ئه‌لعيساوى، جێگرى پێشووترى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن لە به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدایە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕافع ئه‌لعيساوى، سياسه‌تمه‌دار و جێگرى پێشووترى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر عێراقه‌وه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌دوورگرتنى عێراق له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به پێويست زانى كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵاتدايه.
|