مەسیحییەکانی عەنکاوە هۆشداری دەدەنە مەسرور بارزانی

12/07/2025
فۆتۆ: 

مەسیحییەکانی عەنکاوە هۆشداری دەدەنە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن، "دوای داواکاریە دووبارەکانمان بۆ دابین کردنی زەوی و خانوو و هەلی کار بۆ گەنجانی عەنکاوە تووشی سەرسوڕمان بووین بە وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوی حکومەتی هەرێم".

ئاماژە بەوەشدراوە، "زەویەکی گەورە لە عەنکاوە تەرخانکرا بۆ ئارین مەسرور بارزانی کوڕی سەرۆکی حکومەت لە پێناو ئەوەی بە ئاواتەکانی بگات و داهاتووی بنیات بنێت".

 لە هۆشاداری  مەسیحییەکانی عەنکاوەدا ئەوەش هاتووە، "وادیارە پرۆژەی پاڤلیۆنی وەک پێویست نەبووە و پێدەچێت ئێستا نیازێک ھەبێت زەوی یانەی ئاشوریەکان بگرێتەوە لەگەڵ پرۆژەکەی کاک ئارین مەسرور بارزانی".

 دەشڵێن، "ئەم بێڕێزی کردنە بە زەویەکانی عەنکاوە بێ وێنەیە و ڕۆژی حیساب بەڕێوەیە بۆ هەموو ئەوانەی کە بێویژدانن و بەشدارن لە فرۆشتنی زەوی باب و باپیرانمان بۆ ڕازیکردنی گەورەکانیان".

لە کۆتایدا هۆشداری دەدەنە مەسرور بارزانی و هێما بۆ ئەوەدەکەن ، "زەویەکانمان هێڵی سورە لافاو گەیشت گەنجانیش بێدەنگ نابن لەم پاکتاوکردنەوەیە".