خوێندنی باڵا رێنمایی و وردەکاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

30/07/2025
فۆتۆ: 

وەزارەتى خوێندنی باڵاى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە؛

• دەرچوانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە.

• دەرچوانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داوکاری پێشکەش دەکەن.

• پێشکەشکار فۆرمی داوکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بەدەستی پڕ دەکاتەوەو ئیمزاى لەسەر دەکات.

• تۆماری کۆلێژو پەیمانگەکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.

• پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:

1. کارتی نیشتیمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتیمانی دایک و باوکی دەرچوو.
2. کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێ بونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
• هەر دەرچویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆدو دامەزراندن.
• لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبون.
• ئەم پرۆسەیە تەنها دانەمەزراوەکان دەگرێتەوە.
• ئەم پرۆسەیە تاکو رۆژی (2025/9/15) سەعات (4)ى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
• ماوەی سکاڵا لە (2025/9/16) دەستپیدەکات تاکو (2025/9/30).