پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری ڕووداوەکەی ئەمشەوی هەولێرمان دەستگیرکرد

06/08/2025
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە؛ دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8:30 لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.