تەیف سامی داواى رادەستکردنی زانیارییەکانی 800 هەزار فەرمانبەرى هەرێم دەکات

09/08/2025
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، تەیف سامی وەزیری دارایی داوای لە شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە کە وردەکاری تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشکەش بکات کە لە پرۆژەی بانکی "هەژماری من" تۆمارکراون، کە نزیکەی 800 هەزار فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.

ماڵپه‌ڕی بغداد الیوم لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوکردەوە، "ته‌یف سامی جەختی لە پێویستی گواستنەوەی ئەو داتایانەی 'هه‌ژماری من' بۆ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کردوەتەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی موچە بەپێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان".