مەزڵوم عەبدی: دوای 14 ساڵ لە شەڕ دەمانەوێت گفتوگۆ بە ئەنجام بگات

12/08/2025
ڕێکەوت محمد تۆفیق
فۆتۆ: 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی نورەدین سۆفی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەپەگە، رایگەیاند، دوای 14 ساڵ لە شەڕ دەمانەوێت گفتوگۆ بە ئەنجام بگات".

مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، شۆڕشی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا قەرزداری هەڤاڵ نورەدین سۆفییە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەڵێین خەباتی ئێمە بەردەوام دەبێت، لە پرۆسەی دانوستانداین پاش 14 ساڵ لە شەڕ كە شەهیدەكانمان خوێنیان دا، بەڵێن دەدەین وەك چۆن شەڕی داعشمان كرد و بە قارەمانێتی خەباتمان كرد، ئەو خەباتەش ئاوا دەكەین، پێویستە خوێنی شەهیدان بە ئامانج بگات و ئەم هێزانە بەشێوەیەكی بەهێز لەناو سوپای سوریادا جێدەگرن.

وتیشی، دامەزراوەكانمان و هێزەكانمان بەشێوەیەكی گونجاو خزمەت بە گەلانی سوریا دەكەین، چۆن گەلەكەمان لە شەڕدا لە پشتی هێزەكانمان بوون، لە گفتوگۆشدا دڵنیاین هەمان هەڵوێستیان دەبێت، هیوادارین چۆن دۆستەكانمان لە شەڕی داعشدا پشتیوانییان كردین لە پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕشیش پشتگیریمان بكەن.