سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق: رۆژی یەكشەممە بڕیار لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت
ماڵپەڕی 'بغداد الیوم' لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکانی رەوانەی بەغداد دەكات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای رێککەوتنی تەواوەتی لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و واژۆکردنی رێککەوتنەکە، نەوتەكە بووەتە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دەمێنێتەوە كە لە ئەستۆی بەغداد و ئاستی خێرایی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ لایەنی تورکی.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان دەگوازێتەوە بۆ بەغداد، دوای ئەوە ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەدا بڕیار دەدات راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران خەرج بکات.
|