ئاسایشی هەولێر: ئەو كچهی ڕیكلامی بۆ بەنزینخانەیەكی هەولێر كرد، دەستگیر كراوە
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر رایگهیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر،بە هەماهەنگی لەگەل قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر ،تۆمەتباری ئافرەت بەناوی ( س ، د ، م) مان دەستگیر کرد.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو تۆمهتباره بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2008 خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ،کە هەڵساوە بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر ،کە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و ڕای گشتی لێکەوتەوە، هەروەها ڕێکاری یاسای بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و داخرا.
|