شێروان دوبه‌ردانی: دوای هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌غدا بیانووی بۆ نه‌ناردنی مووچه نامێنێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر هیچ کێشەیەک نه‌یه‌ته پێش هه‌تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی شه‌ش رەوانە دەکرێت.
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم بووه به زیاده‌وه جێبه‌جێی كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌و شانده باڵایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌غدان به‌هێزه‌وه هه‌موو پابه‌ندییه‌كیان به‌رامبه‌ر به‌غدا پیشانداوه.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا سه‌قفی داواكارییه‌كانی زیاد نه‌كات ئه‌وا هه‌موو شتێك كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ده‌بێت.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان شیروان دووبه‌ردانی وتی، رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی نه‌وت كراوه و ئێستا نه‌وته‌كه هی به‌غدایه كه‌ی و چۆن بریاری لێ ده‌ده‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی خۆیان ده‌یزانن، ته‌نیا رێككه‌وتن له‌باره‌ی داهاتی نا نه‌وتی ماوه، ئه‌ویش هه‌وڵی زۆر باش هه‌یه كه تا یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بگه‌نه ئه‌نجامی باش له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا دا بێت.
له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران رایگەیاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا بیانووی تازه نه‌دۆزێته‌وه ئه‌وا دوای ناردنی 120 ملیار داهاتی نانه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا له رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌دواوه و دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریار له ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌درێت و به هه‌موو ئه‌گه‌رێك ره‌نگه بكه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو.
ده‌شڵێت، هیواخوازین دوای هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌موو شتێك به ریشه‌یی چاره‌سه‌ر ببێت و به‌غدا چیتر به‌هانه نه‌گرێت و رێز له خواسته دارایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
|