درەنگانێکی شەوی رابردوو شاندێکی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد

19/08/2025
فۆتۆ: 

درەنگانێکی شەوی رابردوو شاندێکی ھەرێم گەیشتووەتە بەغداد بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی میکانیزمی خەرجکردنی موچەو هەماهەنگیکردنی رێکارە داراییەکانی

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە: درەنگانێکی شەوی رابردوو، شاندێکی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغداد رۆیشتووە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران.

بەوتەی سەرچاوەکە، کە بۆ ئاژانسی "شەفەق نیوز" قسەیکردووە: شاندەکە پێکهاتون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەن، لەگەڵ هەشت بەڕێوەبەری گشتی.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندەکە دەست بە کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی خەرجکردنی موچە و هەماهەنگیکردنی رێکارە داراییەکان.