حەج و عومرەی کوردستان: هیچ گەشتێکی عومرە ئەنجام نادرێت تاوەکو عومرەکاران نەگەڕێنەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریان خواردووە نەگەڕێنەوە، هیچ گەشتێکی عومرەی ئاسمانی ناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری هەموو کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە لە هەموو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان هیچ گەشتێکی عومرە بە رێگەی ئاسمانی رێکنەخەن تاوەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رێگەیان پێنەداتەوە،ڕاشیگەیاند رێگە بە هیچ گەشتێکی عومرەی ئاسمانی لە کوردستان نادەین بۆ بردنی هاوڵاتیان بۆ سعودیە تاوەکو هەموو عومرەکارەکان دەگەرێندرێنەوە و دڵنیایی تەواو دەرێت کە ئەو هاووڵاتیانەی دەبردرێن بۆ عومرە لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا دەگەڕێندرینەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هۆشداری بە بریکارەکانی هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی دەدەین کە پێویستە هەوڵبدەن بە زووترین کات عومرەکارانی کوردستان لە سعودیە بگەرێندرێنەوە، بەپێچەوانە روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماوەیەکە گەشتەکانی عومرە بە هێڵی گڕۆکەی عێراقی کێشەیان تێکەوتووە، بەهۆیەوە هەزاران عومرەکارانی کوردستان و عێراق لە سعودیە گەڕاندنەوەکانیان دواکەوتووە.
راشیگەیاند: رێگە بە چوونی هیچ گەشتێکی عومرەی ئاسمانی نادەین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی تاوەکو عومرەکاران بە تەواوەتی کە بە رێگەی ئاسمانی گەشتیان کردووە و لە نزیکترین کات و بە فرۆکە نەگەڕێندرێنەوە.
|